ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤی: هێشتا دەرفەت بۆ برنا 4 ناسناڤا يا ماى

چاڤی: هێشتا دەرفەت بۆ برنا 4 ناسناڤا يا ماى

رووداو دیجیتاڵ

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەڵێت ” دەمانەوێت بە گەورەییەوە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ بکەین و هێشتا هەلی بردنەوەی چوار نازناومان لەبەردەمە.”

چاڤی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ڤیکتۆریا پڵزن لە چامپیۆنزلیگدا گوتی ” ئێمە هیچ شتێکمان لە مەترسیدا نییە سەبارەت بە گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو، بەڵام ئەم یارییەکی گرنگە بۆ ئێمە، چونکە دەمانەوێت بەباشترین شێوە کاروانەکەمان لە چامپیۆنزلیگدا کۆتاییبهێنین، ئەمە راستیەکەیە، ئێمە دەمانەوێت بەشداریکردنمان بە هەستێکی خۆش کۆتایی بێت، دەمانەوێت بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و بە وزەیەکی ئەرێنییەوە یاری بکەین، وەک ئەوەی لە لالیگادا دەیکەین.”

راهێنەری بارسێلۆنا بە رۆژنامەڤانانی گوتی ” لیڤاندۆڤسکی هەستی بە ئازار کرد، بەڵام ئازارێکی کەم لە پشتیدا، کە چەند رۆژی رابردوو تووشی بوو، بۆیە بڕیارماندا پشووی پێبدەین بۆ ئەوەی بتوانێت رۆژی شەممە یاری بکات، لە دۆخێکی باشدا دەبێت و بۆ یاریی داهاتوومان.”

چاڤی لەبارەی هەستی نێو تیپەکەیدا دوای ماڵئاواییکردنی لە چامپیۆنزلیگ گوتی ” روونە ئێمە نا ئومێدبووین، هەستمان بە بێهیوایی کرد، سەرەڕای ئەوەی لەو باوەڕەداین کە تیپەکە شایەنی زیاتر لەوەیە کە پێشکێشیکردووە، ئێمە ئەو توانایە دەزانین کە تیپەکە هەیەتی، تیپێکی باشە و ئەوەمان لە لالیگادا سەلماندووە و بەردەوامدەبین، چوونە دەرەوەمان بۆ ئێمە قورس بوو، بەڵام ئەم دۆخی تۆپی پێیە و ناتوانیت لە رابردوودا بژیت، ئێمە هێشتا هەلی ئەوەمان هەیە لە چوار پاڵەوانێتیدا رکابەری بکەین و دەبێت شەڕ بکەین بۆ بردنەوەیان، چونکە ئێمە بارسێلۆناین و دەبێت ئاستی خۆمان دووپاتبکەینەوە.”

بارسێلۆنا لە 5 یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا تەنیا 4 خاڵی کۆکردووەتەوە و ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد، بەمەش بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک بەشداری لە یۆرۆپالیگدا دەکات، ئەمشەویش دوایین یاریی لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجامدەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi