چین چاره‌سه‌ری خه‌وی منداڵانی له قوتابخانه دۆزییه‌وه
وشه:
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا خه‌بات ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یانییه‌ك بۆ قوتابخانه له خه‌و هه‌ڵبستێ، به دڵنیاییه‌وه ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌م ئه‌زموونه‌دا تێده‌په‌ڕن و گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵه‌كانیان به‌شی پێویست ناخه‌ون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانه‌كانی چین ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی ئه‌و كورسییانه‌ی كه ده‌گۆڕێن بۆ جێی نوستن.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه رۆژنامه‌ی “پیپڵز ده‌یلی“ی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كه ڕێ به خوێندكاران ده‌دات له نیوه‌ڕۆ له پۆله‌كه‌یاندا هه‌ندێك بخه‌ون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وێنه‌كان له قوتابخانه‌یه‌ك له شاری چینهوانگداو له پارێزگای هێبی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین گیراوه.
پێویسته خوێندكاران به‌تانی و بالیفه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ڕۆژی خوێندندا چێژ له هه‌ندێك پشوو وه‌ربگرن.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی