چ دهمان دكارين هەموو کەسانناس بكهين؟
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی دەروونپزیشکی دەریخستووە توانای مێشکی مرۆڤ بۆ ناسینەوەی روخساری خەڵکی سنووردارە و ئاساییە هەموو روخسارانەمان بیر نەیەنەوە کە لە ژیانماندا بینیومانن.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەگەر کەسێک لە ژیانیدا تەنیا پێنج هەزار روخسار ببینێ، ئەوە هەرگیز لەبیریان ناکات و هەموو کات دەیانناسێتەوە!
توێژینەوەکە لە زانکۆی یۆرک لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە کە بەشێک لە خەڵکی توانای بیرهاتنەوەی 10 هەزار روخساریان هەیە، بەڵام بە گشتی مێشکی کەسێکی ئاسایی توانای ناسینەوەی 5000 روخساری هەیە.
بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان داوا لە 25 بەشداربوو کرا ناوی هەموو ئەو کەسانە بنووسن کە روخساریان بیردێنەوە، سەرەتا هاوڕێیان و خزمان و پاشان کەسە بەناوبانگەکان.
هەروەک وێنەی چەندین کەسایەتی ناسراو و بەناوبانگ پیشاندران، تاوەکوو بزانرێ لەلایەن بەشدارانەوە چەندیان لێ دەناسرێنەوە.
جگە لەوانە داوا لە بەشداران کرا دوو وێنەی هەمان کەس بناسنەوە لە بەشێک لە حاڵەتەکاندا.
پاشان توێژەرەکان خەمڵاندنیان بۆ توانای مێشکی خەڵکی بۆ ناسینەوەی روخسارەکان کرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بەشێک لە خەڵکی توانای بیرهاتنەوەی دە هەزار روخساریان هەیە، بەڵام بە گشتی مێشکی کەسێکی ئاسایی توانای ناسینەوەی پێنج هەزار روخساری هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی