تشرینی یه‌كه‌م 12, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەگەر زارۆكێن مه‌ تووشی خوێنبەربوونا تڤنێ بوون چی بکەین؟

ئەگەر زارۆكێن مه‌ تووشی خوێنبەربوونا تڤنێ بوون چی بکەین؟
رووداو
خوێنبەربوونی لووت لە منداڵدا لە تەمەنی 3 بۆ 10 ساڵیدا زۆرە، زۆربەی کات هۆکارەکەشی هەوای ووشک و گەرمە لەگەڵ پەنجە کردن بە لووتدا و بریندارکردنیەتی.

لەکاتی خوێنبەربوونی لووت پێویستە چی بکەین؟

1- پێویستە ئارام بین و دڵنیایی بدەینە منداڵەکە کە حاڵەتەکە ئاسانە و مەترسیدار نییە.

2- دەبێ سەری منداڵەکە کەمێک بۆ پێشەوە بچەمێنیتەوە یان رێک بێت.

3- نابێ سەری منداڵەکە بۆ دواوە بچەمێنیتەوە چونکە لەوانەیە خوێن بچێتە قوڕگییەوە بۆ خوارەوە، لەبەر ئەوەی خوێنەکە تامی ناخۆشە دەبێتەهۆی ئێڵنجدان و کۆکە و رشانەوە.

4- بە هێواشی فشار بخەرەسەر بەشە نەرمەکەی لووتی بۆ ماوەی 10 خولەک.

لە چ کاتێکدا پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەین؟

1- ئەگەر زوو زوو تووشی خوێنبەربوونی لووت بوو.

2- ئەگەر هەستت کرد منداڵەکە شتێکی خستۆتە نێو کونی لووتیەوە و بەجێماوە.

3- ئەگەر بە ئاسانی تووشی خوێن تێزانی پێست بوو.

4- ئەگەر هەستت بە خوێنبەربوونێکی زۆر کرد لە ئەنجامی برینێکی بچوک واتە درەنگ خوێنبەربوونەکەی وەستا.

5- ئەگەر هەستت کرد منداڵەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەرمانێکی وەرگرتبێت کە بووبێتە هۆکاری خوێنبەربوونەکە.

لە چ کاتێکدا پێویستە منداڵەکە ببەینە بەشی کتوپڕ؟

1- ئەگەر خوێنبەربوونەکە زۆر بوو، لەگەڵیشیدا سەرگێژ خواردن و بێهێزی پێوە دیاربوو.

2- ئەگەر خوێنبەربوونەکە لە ئەنجامی کەوتن یان بەرکەوتنی شتێک بە سەری منداڵەکەوە بێت.

3- ئەگەر دوو جار دوای فشار خستنە سەر لووت خوێنبەربوونەکە هەر بەردەوام بوو.

خوێنبەربوونی لووت زۆر جار بە هۆی هەوایەکی ووشک یان گەرم درووستدەبێت بە تایبەت ئەگەر منداڵەکە پەنجە بکات بە لووتیدا.

هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەری هەستیاری (حەساسیەت ) بەکار دێت، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لووت و خوێنبەربوون روودەدات.
هەوڵ بدە نینۆکی منداڵەکەت کورت بکەیتەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی پەنجە کردن بە لووتیدا زامداری نەکات.

هەندێک دەرمان هەن کە بۆ شێدارکردنی لووت بەکاردێن لە کاتی لووت وشک بونەوەدا بەڵام دەبێت پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بینوسێت.

ئامادەکردنی :
د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi