ب ڤى شێوەى قۆتيكێن ترومبێلا خۆ پاقژ بكه
باسنيوز:
بەشێک لەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیە، بەردەوام بایەخ بە پاک و خاوێنی دەدەن، ئاوێنەکانی ئۆتۆمبێلیش بەشێکی گرنگن و پێویستە خاوێن بن.
ڕێگایەکی ئاسان و بەسوود بۆ پاککردنەوەی ئاوێنەکانی ئۆتۆمبێل ھەیە، بۆ ئەم ڕێگایەش تەنیا پێویستت بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) و پارچە پەڕۆیەکی نەرم و خاوێنە.
سەرەتا کەمێک ھەویری ددان لە ئاوێنەکانی ئۆتۆمبێلەکەتدا بدە، پاشان کە ھەویری ددانەکە وشک بووەوە، بە پارچە پەڕۆیە نەرم و خاوێنەکە، ئاوێنەکە بسڕەوە.
دوای ئەنجامدانی ئەم ڕێگایە، ئاو بە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەتدا مەکە، چونکە تەنیا بە ھەویری ددان و پەڕۆیەکە، ئاوێنەکە بە تەواوەتی و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پاک دەبێتەوە و بە ئاسانیش پیسی ناگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی