چەند تایبەتمەندیێن نوو يێن واتساپى
وشه:
بەم زووانە بەرنامەی واتساپ چەند تایبەتمەندییەك بەدەست دینێت، كە رێگە بە بەكارهێنەرانی دەدات توانای دەستكاریكردنی نامەی نیردراوی هەبیت، لەگەڵ كردنەوەی بەرنامەكە لەسەر چوار ئامێر لەیەك كاتدا .
بە بەدواداچوونی راپۆرتێكی بەم دوایەی WABetaInfo ، كۆمپانیای مێتا تایبەتمەندییەكی نوێی واتساپی ناساند، و ئاشكرای كرد كە ماڵپەڕەكە دەستی بە كاركردن لەسەر توانای دەستكاریكردنی نامە نێردراوەكان كردوووە، بەم شێوەیە كەسی بەكارهێنەر دەتوانێت هەڵەكانی تایپكردن راست بكاتەوە، یان بیەوێ تەواوی ئەو پەیامە بگۆڕێت كەوا ناردوویەتی .
رەنگە ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتساپ لە كۆتایی ساڵی 2022 بگاتە بەكارهێنەران، هەروەها لە راپۆرتەكەدا وێنەیەك لە شاشەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لە دەستكاریكردنی نامەی نێردراو نیشان دەدات، بەم شێوەیە كاتێك ئەو نامەیەی كە دەتەوێ گۆڕانكاری تیادا بكەیت، پەنجەت دەخەیتە سەری و سێ بژاردەت دەداتێ Info و Copy و Edit، كلیك لەسەر Edit دەكەیت و نامە نوێیەكە بنووسە و بینێرەوە .
واتس ئەپ ، تایبەتمەندی دەستکاریکردنی نامەی نێردراو زیاد دەکات .
دووەم تایبەتمەندی كە بەرنامەی واتساپ بۆ بەكارهێنەرانی زیادی كردووە و لە ماڵپەرەكەی بڵاو كراوەتەوە، كردنەوەی بەرنامەكەیە لەسەر چوار ئامێر لەیەك كاتدا .
لەكاتێكدا ئێستە بۆ كردنەوەی ئەكاونتی تایبەتی لە بەرنامەی واتساپ، دەتوانی تەنیا لەسەر یەك مۆبایل یان یەكێك لە ئامێرەكانی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بیكەیتەوە وەك كۆمپیۆتەر، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە زیادكراوەی واتساپ بۆ هەموو سیستەمەكانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و كۆمپیوتەر بەردەست دەبێت و بەم زووانە دەگاتە بەكارهێنەران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی