ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نازم ھەرکی:ئاواره‌ به‌رهه‌ڤ نينن بێى ڕێککەفتنا شنگال ڤه‌گه‌رن

نازم ھەرکی:ئاواره‌ به‌رهه‌ڤ نينن بێى ڕێککەفتنا شنگال ڤه‌گه‌رن

شنگال _KDP.info_

بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، چونکە خەڵکی شنگال و ئاوارەکان ئامادەنین بەبێ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بگەڕێنەوە، بەڵام بەداخەوە دەستێک ھەیە ڕێگری دەکات لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە.

نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرسی شنگال و ڕۆژئاوای دیجلە تاکە چارەسەری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکرێت دۆخی ئەو ناوچانە سەقامگیر نابێت، چونکە ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراق ئەنجامدراوە و ھەموو کێشەکان چارە دەکات، ئەگەر جێبەجێ نەکرێت ئەمنیەت سەقامگیر نابێت و شنگال ئاوەدان ناکرێتەوە، بۆیە خەڵک و ئاوارەکان چاوەڕێ دەکەن ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت ئەوجا بگەڕێنەوە بۆ شنگال، ئێمەش لەگەڵ ئەوە داین ھەر ئاوارەیەکی شنگال لە ھەر کوێیەک بێت بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆی، بەڵام خەڵک بەو شێوەیە ناگەڕێتەوە ئەگەر ئەمنیەت و خۆشگوزەرانی نەبێت لە شنگال.
نازم ھەرکی گوتیشی: ئەو ڕێککەوتنە چەند ھەنگاوێکی زۆر گرنگ لە خۆی دەگرێت، لەوانە گەڕانەوەی ئاوارەکان و سەقامگیری شنگال و ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی بە ھێزەکانی پۆلیس کە ٢ھەزار و ٥٠٠ پۆلیس دادەمەزرێن لەگەڵ نەھێشتنی گروپە خۆسەپێنەکانی ناو شنگال، ئەو ھەنگاوانە خواستی خەڵکی شنگالن، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت ئەوکات خەڵک خۆی دەگەڕێتەوە.
ھەرکی باسی لەوەش کرد: ئەولەویەتی کاری ئێمە کارکردن دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال، بەڵام ئێمە دەبینین ھۆکاری جێبەجێ نەبوونی ئەو ڕێککەوتنە دەستێکی لەپشتە، بۆیە ئێستا گەڕانەوەی ئاوارەکان گرێدراوە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە زەمانەتێکە بۆ ئەوەی خەڵک بەبێ ترس بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، چونکە شنگالیەکان دەیانەوێت خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن نەک خەڵکانێکی بیانی ھاتوون ئیدارەیان بدەن، بۆیە ئێمە ھەموو تواناکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت و خزمەتی خەڵکی شنگال بکرێت و کۆتایی بە ئاوارەیی بێت و بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان.
دەشڵێت: بەداخەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھیچ گرنگی بە ئاوارەکان نادات و ھاوکارییان ناکات و بگرە کەلوپەلی ئێکسپایەریان بەسەردا دابەش دەکەن و ئەو خەڵکەیان لاگرنگ نییە، چونکە ئەوان یەک ئامانجیان ھەیە ئەویش سیاسییە و ھیچ گوێ بەوە نادەن خەڵک بەھۆی جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەگەڕێتەوە یان نا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi