ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

میر حازم تەحسین بەگ: دگەڵ سەرۆکوەزیرێن عێراقێ ل دۆر کێشەيێن شنگالێ دێ کۆم بين 

میر حازم تەحسین بەگ: دگەڵ سەرۆکوەزیرێن عێراقێ ل دۆر کێشەيێن شنگالێ دێ کۆم بين 
رووداو دیجیتاڵ

میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بدات و دەڵێت: “بۆ ئەو مەبەستە داوای دیدارمان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆببینەوە”.سێ رۆژە میر حازم تەحسین بەگ لە شنگالە. ئەوە یەکەم سەردانیەتی دوای دەستنیشانکردنی وەک میری ئێزدییەکان بۆ قەزای شنگال و وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات: “لە نزیکەوە چاوم بە خەڵکی شنگال کەوت بۆ ئەوەی بۆچوونیان وەربگرم و بە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بگەیێنم”.

رۆژی شەممە، 29-10-2022، میر حازم تەحسین بەگ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند: “خەڵکی ئێمە جینۆسایدکراون و بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم داواکارییەکانیان بگەیێنمە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق”.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، میر حازم تەحسین بەگ گوتی: “هیوامان ئەوەیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق، دۆخی ئەو وڵاتە سەقامگیر بێت، لەبەرئەوەی کاتێک دۆخی عێراق جێگیربوو، هەرێمی کوردستانیش ئارامیی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت”.

میری کوردانی ئێزدی گوتی: “پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکەم و لێرەوە داوای لێ دەکەم، شنگالمان بۆ ئاوەدان بکاتەوە”.

لەبارەی هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی کوردانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان، میر حازم تەحسین بەگ گوتی: “داوای دیدارمان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆببینەوە و چاوەڕوانین کاتێکمان بۆ دیاری بکات بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi