ژبهر كێشا كێم ئاڤيێ زيان ب بهرههمێن چاندنێ ل عێراقێ كهفتيه
ZNA-ههولێر
لە عێراق بەھۆی وشکەساڵی و کەمیی ئاوەوە، سەدا ٥٠ی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان زیانیان بەرکەوتووە.
مەھدی ئەلقەیسی، جێگری وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە: سەدا ٥٠ی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی وەرزی ھاوین لە وڵاتدا بەھۆی وشکەساڵی و کەمیی ئاوەوە، زیانی بەرکەوتووە.
ئەلقەیسی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم زیانانە رەنگدانەوەی لەسەر پلانی کارەکانی وەزارەتەکەیان دەبێت بۆ کشتوکاڵی وەرزی زستان و گوتی: ئەو زیانانەی لەوەرزی ھاویندا بەر کەرتەکە کەوتووە، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رووبەری کاریگەر لە زستاندا.
بەھۆی کەمی باران لە زستانی رابردوو و قەیرانی ئاو لە عێراقدا، مانگی حوزەیران چاندنی برنج، گەنمەشامی و پەمۆ کە پێویستییان بە ئاوێکی زۆرە، قەدەغەکرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی