رێژا پەنابەرێن عێراقێ بلند د‌بت
ZNA- ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه، مانگی تهمووز به‌راوورد به مانگی حوزه‌یران زیادیكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “له مانگی ته‌مووزدا 15 هه‌زار و 199 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان پێشكه‌شی دامه‌زراوه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ریی فیدراڵی كردووه، به‌راوورد به مانگێك پێشتر 14.7% زیادیان كردووه، چونكه له مانگی حوزه‌یراندا 13 هه‌زار و 354 كه‌س و له مانگی ئایاردا 12 هه‌زار و 494 كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه سوورییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و مانگی ته‌مووزیش هه‌ر ئه‌وان زۆرینه بوون و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 786 كه‌س، پاش ئه‌وان عێراقییه‌كان دێن و له‌و مانگه‌دا هه‌زار و 415 عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌وروپادا گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی به ریوشوێنهكانی وه‌رگرتنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیدا بچنه‌وه‌و توندی بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی