دووەم مهزنترين کۆنسۆلخانە دێ ل باژێرێ ھەولێرێ ئێته دروستكرن
ھەولێر-KDP.info-
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو وڵاتان لە ئاستێکی زۆر زۆر باشدایە و بەردەوام کرانەوە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بڕیارە دووەم گەورەترین کونسووڵخانە لە لایەن وڵاتی چین لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
ھەرێمی کوردستان سیاسەتی ئەوەیە کە بەردەوام ھەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتان بەرەو پێشەوە ببات، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدایە و بەردەوامیش شاندی وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و گرنگیی زۆر بە ھەرێمی کوردستان دەدەن.
پەیوەست بەم پرسە، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار سیوەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ھیچ وڵاتێکدا نییە و ھەموو وڵاتێک بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھەیە و بە دۆستی ھەرێمی کوردستانی دەزانین، بۆیە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو وڵاتان لە ئاستێکی زۆر بەرز و باشدایە و بەردەوامیش ھەوڵی ئەوە دەدرێت پەیوەندییەکان زۆر بەرەو پێشتریش بچن.
ھۆشیار سیوەیلی گوتیشی: “کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانە لە شاری ھەولێر گەواھی ئەوە دەدات کە پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان لە ئاستێکی زۆر زۆر باشدایە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەموو وڵاتان ئاسایین، چونکە ئەو کونسووڵخانەیە گەورەترین کونسووڵخانەی جیھانە، کە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە.”
سیوەیلی باسی لەوەش کرد: “جگە لە دروستکردنی کونسووڵخانەی ئەمەریکا، چینیش بڕیاری داوە کونسووڵخانەیەکی گەورە لە شاری ھەولێر دروست بکات کە دەبێتە دووەم کونسووڵخانەی گەورە لە شاری ھەولێر، بۆیە ئەمە دەبیتە دووەم گەورەترین وڵاتانی جیھان کە بێن لە ھەولێر کونسووڵخانە دروست بکەن، بۆیە ئەو کرانەوەی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان ھەیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو باشتر دەچێت.”
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەشی دا: “پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان گەیشتووەتە ئاستێک کە زۆر باشترە لەوەی پێش پرۆسەی ڕیفراندۆم ھەبووە و بەردەوامیش لەھەوڵداین زۆر بەرەو پێشتریش بچێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی