توركیا: ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنا ئیدلب نه‌ئێته سه‌كناندن دێ رێيا ئه‌ورۆپا هه‌مبه‌ر په‌نابه‌ران ڤه‌كه‌ين
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هیچ هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای سووریا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب نیشان نه‌دات و رێگه بدرێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر ئه‌و شاره ئه‌نجام بدرێت.
بۆڵنت یڵدرم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاریكاری مرۆیی توركیا دووپاتیكرده‌وه، “پرسی ئیدلب ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به توركیا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌هێته ده‌نگ و هیچ هه‌ڵوێستێك بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیدلب نیشان نه‌دات، ئه‌وا توركیا ناچاره رێگه‌ی چوونه ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا بكاته‌وه”.
یڵدرم هۆشداریشی له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیدلبی دا و گوتی: “پێشبینی ده‌كرێت، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر ئه‌و شاره نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر روو له وڵاتی توركیا بكه‌ن”، گوتیشی، “ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئێستا ده‌كرێنه سه‌ر شاری ئیدلب، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سووريا به رۆژنامه‌ى (وه‌ته‌ن)ـى ديمه‌شقى راگه‌ياندووه، ئاماده‌كارى زۆريان بۆ هێرشى سه‌ر ئيدلب كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، له هه‌موو خاڵه‌كانه‌وه گه‌يشتوونه‌ته به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌رى چه‌كدارانى سه‌ر به به‌ره‌ى نووسره.
رونيشيكرده‌وه، هێزه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى هاوسنوورى عه‌فرين و ئه‌و ناوچانه‌ى كه سوپاى توركيا و ميليشياكانى سووريا تێيدا جێ‌گير بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند، مۆسكۆ و ديمه‌شق له‌سه‌ر واده‌ى ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئيدلب رێككه‌وتوون.
گوتيشى: وه‌ك كۆشكى كرملين ئه‌و پرسه لاى ئێمه نييه و هيچ زانيارييه‌كمان له باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌كه‌وه نييه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئوليگ سێرومۆلۆتۆڤ، رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئيدلب زۆر به نهێنى و هه‌ستيارييه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
له‌كاتێكیشدا سووريا، رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه، توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام (به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ـه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی