وەزارەتا ساخله‌ميێ: هه‌تا نهۆ كه‌س لسه‌ر جگاره‌كێشانێ ل جيێن گشتی نه‌هاتيه سزادان
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كان سزا نه‌دراوه.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “10 ساڵ پێش ئێستا یاساى جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كان داڕێژراو دواتر پهسنەندیش كرا كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره كێشان بوو له شوێنه گشتییه‌كان و ناو ئۆتۆمۆبێل و شوێنه داخراوه‌كان”.
گوتیشى: “به‌شێكى دیكه‌ى یاساكه غه‌رامه‌كردنى سه‌رپێچیكارانى تێدابوو كه بڕه‌كه‌ى 10 هه‌زار دیناره،به‌ڵام تا ئێستا كه‌س غه‌رامه نه‌كراوه و هیچ داهاتێك به‌وهۆیه‌وه نه‌چووه‌ته سه‌ر داهاتى حكوومه‌ت”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكراشى كرد كه هه‌رچه‌نده كه‌س سزادی دارایی نەدراوە ، به‌ڵام “كاریگه‌رى ئه‌رێنى یاساكه به‌دى ده‌كرێت كه زۆرێك له هاووڵاتیان جگه‌ره له شوێنى گشتى و ته‌نانه‌ت له میواندارى و ناو ئۆتۆمۆبیله‌كان ناکێشن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی