رۆنكرنه‌ك ده‌رباره‌ى گیان ژده‌ست دانا وه‌لاتيه‌كى ژبه‌ر گه‌رمێ
باسنيوز:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى گیان له‌ده‌ست دانى هاووڵاتییه‌كى عێراقی له شارى به‌غدا به‌هۆى گه‌رماوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له به‌یاننامه‌یكدا له‌باره‌ى هه‌واڵه‌كه‌وه، ڕای گه‌یاند: “له‌وه‌ڵامى هه‌واڵى گیان له‌ده‌ست دانى هاووڵاتییه‌ك له‌ناوچه‌ى شه‌عب له به‌غدا به‌هۆى گه‌رماوه، ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵه به‌و شێوه‌یه نییه”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى به‌غدا، هیچ حاڵه‌تێكى مردن به‌هۆى گه‌رماوه تۆمار نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌واڵى گیان له‌ده‌ست دانى هاووڵاتییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاو بووه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی