حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤ نھێنيا کەسایەتیا ته‌ دياردكت

چاڤ نھێنيا کەسایەتیا ته‌ دياردكت
SNN:

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کەتەکنیکەکانی ژیری دەستکرد ئێستا دەتوانێ پێشبینی جۆری کەسایەتی مرۆڤ بکات بەھاوکاری ھاوکێشەی پەروەردەیی میکانیکی لەرێی جوڵەی چاوەکانەوە.
توێژەران نوێترین ھاوکێشەی فێرکاری میکانیکی خستۆتەروو بۆ سەلماندنی بونی پەیوەندی نێوان جۆری کەسایەتی و جوڵەی چاو.
دوای چاودێریکردنی جوڵەی چاوی ٤٢ کەس لەرێی چاویلکەی زیرەکەوە لەکاتی ئەداکردنی کارەکانیان لەنێو زانکۆدا، و دواتر ھەڵسەنگاندنی کەسایەتی یەکان.
دەرەنجامەکان دەریانخستوە کەجوڵەی چاوەکان دەریدەخات کەسەکە چۆن کەسێکی کۆمەڵایەتییە یان پەرۆشە و بەبەکارھێنانی پرۆگرامی تایبەت ٤ تایبەتمەندی کەسایەتی گەورە بوو، لەوانە: توڕەبوون، کرانەوە، ویژدان، ھاوکاریی و ھەماھەنگی.
لەوبارەیەوە دکتۆر تۆبیاس لۆیچەر لەزانکۆی باشوری ئوسترالیا رایگەیاند توێژینەوەکە چەند پەیوەندییەکی نوێی لەنێوانی جوڵەی چاوەکان و تایبەتمەندیی کەسایەتی لەخۆگرتووە کەپێشتر لێکۆڵینەوەی لەبارەوە نەکراوە.
وێب سایتی (ساینس دەیلی) لەزاری (لۆیچەر)ەوە بڵاویکردەوە کە ئەم توێژینەوەیە دەرفەتێکە بۆ پەرەپێدانی رۆبۆتەکان و ئامێری کۆمپیوتەر، بەشێوەیەک کەزۆر سروشتی بێت و باشترین روونکردنەوەی ئاماژەی کۆمەڵایەتی و مرۆیی ھەیە، ئاماژەی بەوەشکردوە کەدەکرێ ئەم دەرەنجامانە ببنە ھۆی باشترکردنی کارلێکی نێوان مرۆڤ و ئامێرەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi