عه‌بادی ناڤێ ههرێمیا كوردستانێ نائينت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق گوتارێكی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام ناوی هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنا و له‌بری ئه‌وه باكوور و پارێزگاكانی به‌كارهێنا.
عه‌بادی له وتاره‌كه‌یدا داوای له كۆمپانیاكان كرد له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و گووتی: “ئێمه هێشتا به‌ده‌ست بیرۆكراسیه‌تی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنین و به جددی كار بۆ نه‌هێشتنی ده‌كه‌ین، یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراقیش باشترین یاسای وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كه‌یه”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: “ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له به‌سره و زیقار و به‌غدای خۆشه‌ویست و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و له‌وێشه‌وه بۆ پارێزگاكانی باكووری ئازیز له كوردستانی عێراق به‌رده‌سته و داوا له دڵسۆزان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌و ده‌رفه‌تانه‌دا بكه‌ن”.
ماوه‌یه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئاشكرا كار بۆ سڕینه‌وه‌ی كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. چه‌ندین جار به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عه‌بادی نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.
ته‌نانه‌ت له گوتاری “سه‌ركه‌وتن” كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگی داعش پێشكه‌شی كرد، له رێزی ھێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام دوای درووستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی، ناوی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گوتاره نووسراوه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیادكرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی