خەلكێ عەفرینێ: ئێرە بۆ توركیا چۆل ناكەین
K24 – عەفرین
شارۆچكەی جندرێسی سەر بەعەفرین لەلایەن سوپای توركیا بۆردوومان و تۆپباران دەكرێت و بەشێكی زۆری خانووی ھاووڵاتییان روخێندراون، خەڵكی شارەكە بۆ كوردستان24 دەدوێن و دەڵێن، بەھیچ شێوەیەك ئامادەنین شارەكەیان چۆڵبكەن. دانیشتووانی جندرێس دەشڵێن، توركیا بە ھەڕەمەكی ناوچەكانیان بۆردومان دەكات و زیانی گیانی و مادی بەر خەڵكی سڤیل دەكەوێت.
ناحیەی چندرێس، یەكێكە لەو ناوچانەی كە لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین كەوتووەتە بەر بۆردوومانی و تۆپبارانی توركیا، جگە لە شەھیدبوون و برینداربوونی خەڵكی سڤیلی ناوچەكە، بەشێكی زۆری خانووی ھاووڵاتیان وێران كراون، سەرەڕانی دۆخی خراپی شارۆچكەكە، بەڵام دانیشتووانی چندرێس، رایدەگەیەنن، كە زێدی خۆیان بۆ سوپای توركیا چۆڵ ناكەن و پارێزگاری لێدەكەن.
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سهر عەفرين، له ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه زهيتون” و به بۆردوومانكردنی شارهكه له لايهن فڕۆكه جهنگييهكانى توركياوه به فەرمی دهستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنهكه وێڕاى بهشدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانهكانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئهو وڵاته، به ياوهرى دهيان ههزار له چهكداره ميليشياييهكانى “سوپاى سوورياى ئازاد” بهڕێوهدهچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی