حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتا عێراق بڕیاره‌ک دەبارەی مووچێ فەرمانبەران هەلوەشاند 

حکومەتا عێراق بڕیاره‌ک دەبارەی مووچێ فەرمانبەران هەلوەشاند 

رووداو – بەغدا

حكومەتی عێراق بڕیاری بڕینی 3.8% ی مووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر بۆ حەشدی شەعبی ‌و ئاوارەكان خەرجدەکرا.

بەپێی راگەیێندراوێکی حكومەتی عێراق كە واژۆی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، حكومەتی عێراق رەزامەند دەربڕیوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق. بەم جۆرەش بڕیاری بڕینی 3.8%ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق مایەی خۆشحاڵییە، چونكە پاساوێك نەمابوو بۆ بڕینی ئەو 3.8% ـەی مووچەی فەرمانبەران”.

لە یاسای بودجەی 2017ی عێراق، ئەوە جێگیركرابوو كە هەموو فەرمانبەرێكی عێراق 3.8% ی مووچەكەی بۆ حەشدی شەعبی ‌و ئاوارەكان لێدبڕدرێت‌. ئەم بڕیارە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرا، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi