وهزارهتا پێشمهرگهى: ناتۆ ئامادهيه راهێنانێ ب پێشمهرگهى بكت
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، ههڵگورد حيكمهت رايگهياند، ناتۆ ئامادهيه راهێنان به پێشمهرگه بكات و هاوكارى بنياتنانهوهى پهيكهرى وهزارهتى پێشمهرگه بكات.
ھاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) خۆی لەژێر فشارێكی زۆری ئەمریكا دەبینێتەوە بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی عێراق، بەڵام بەشێك لە وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانێتییەكە نایانەوێت خۆیان بخەنە گێژاوێكی دیكەی ھاوشێوەی ئەفغانستان، كە ماوەی 17 ساڵە درێژهى كێشاوه.
واشنتن وایدەبینێت، كە ھێزەكانی (ناتۆ) شارەزاییەكی باشییان لە ئەفغانستان پەیداكرووە و داوادەكەن ئەزموونەكە له عێراقیشدا دووبارە بكەنەوە.
گرنگترین كاری ھێزەكانی ناتۆ بریتی دەبێت لە سەرلەنوێ رێكخستنەوەی ھێزەكانی عێراق و داڕشتنەوەی دیسپلینە سەربازییەكان و چاككردنەوەی ئامێر و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو، ھەروەھا تەندروستی سەربازی.
بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی ناتۆ داواكەی ئەمریكا تاووتوێبكەن.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو ئەركی ناتۆ پارێزگاری كردنە لەدۆخی ئەمنی وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانێتییەكەیدا، ھۆشداریشیدا ئەگەر ناتۆ ھەنگاوێك لەدژی چەكدارانی توندڕەو نەنێن، ئەوا مەترسی چەندین ھێرشی تیرۆرستی دیكە دەكرێت.
پێچەوانەی ئەمە، ناتۆ ئامادەیی خۆی بۆ رێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە راگەیاندووە.
لەمبارەیەوە هەڵگور حیکمەت بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووە، رێکخستنەوەی پهيكهرى وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەژێر سەرپەرشتی ناتۆ دەبێت.
ھاپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتو لە ھێزەكانی 29 وڵات پێكدێت و خەڵكی ئەو وڵاتانەش لەگەڵ ئەوە نین سوپای وڵاتەكانیان بخرێنە ناو شەڕ و ئاڵۆزی دیكەی وڵاتانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی