DNO ئاستێ بەرهەمئينانا نەفتێ ل هەرێما کوردستانێ بلند دكت
رووداو- ئاژانسەکان
DNO کۆمپانیای نەرویجی تایبەت بە دەرهێنانی نەوت و گاز، ئاشکرایکرد سێ بیرە نەوتی دیکەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان تەواوکردووە.
DNO ئاشکرایدەکات، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، توانیویەتی سێ بیرە نەوتی تاوکێ 31 و تاوکێ 33 و تاوکێ 34 تەواو بکات و لە چەند رۆژی داهاتوویشدا دەست بە لێدانی بیرە نەوتی تاوکێ 37 دەکات.
بودجەی لێدان و تەواوکردنی ئەو سێ بیرە نەوتە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە و تەواوکردنیشیان دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
دی ئێن ئۆ لە رێی بڵاوکردنەوەی راگەیێنراوێکەوە پێشبینی دەکات کۆمپانیاکە “دەست بە وەبەرهێنانەکانی بکاتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ 135 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پێدانەوەی هەقدەستی کۆمپانیاکە کرد”.
کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە دەکەوێتە سنووری زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، ئێستا رۆژانە 109 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام تەواوکردنی ئەم بیرە نەوتانە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی