گالاکسی نۆت 7 زیانێن زۆر ب سامسۆنگ گەهاندينه
رووداو – هەولێر
نوێترین جۆری سامسۆنگ گالاکسی نۆت کۆمپانیاکەی تووشی کێشەی گەورە و زیانی زۆر کرد، نۆت حەوت بەهۆی کێشەی لە باتری و مەترسی تەقینەوەی پاشەکشەی بەبازاڕی ئامێرەکانی سامسۆنگ کرد.
هەرچەندە کۆمپانیاکە دەڵێت “داشکاندن لە مۆبایلەکە و جۆری نوێی کە بەگووتەی کۆمپانیاکە گۆڕانکاری تێداکردووە، داشکاندنی بۆ دەکات” بەڵام خەڵک لە بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیا ساردبووەتەوە.
جۆن پارک، لێکۆڵەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی دایشین و شارەزای تەکنەلۆجیا دەڵێت “بەهۆی راگرتنی فرۆشتن و بەر هەمهێنانی گالاکسی نۆت7 ،ئەگەرەکانی دابەزینی چارەگی فرۆشی بەرهەمەکان و کەمبوونەوەی لە قازانجەکانی سامسۆنگ لە ئارادایە، چونکە نرخەکان لە بازاڕدا بەپێی قازانجی کورتخایەن دیاریدەکرێن، لەگەڵ ئەوەش هێشتا هەلی ئەوە لەبەردەم کۆمپانیاکەدایە کە بەهۆی ئامێرەکانی دیکە قازانجەکانی بەرزبکاتەوە، بەتایبەت کە کۆمپانیاکە زۆر کارایە لەوبوارانەدا، لە قازانجی درێژخایەن زیانی دەبێت، بەڵام بەو جۆرە نییە “.
لەگەڵ ئاشکرابوونی کێشەی سووتانی باتری و کێشەی دیکە ئەو بەرهەمە لە مانگی 10ی 2016،ئەو کۆمپانیا کۆریە دووچاری زەرەرێکی گەورە بووەوە بەبڕی 7 ملیار دۆلار ئەویش دوای ئەوەی رووبەڕووی پاشەکشەیەکی گەورە بووەوە لە بورسەکانی، جۆن دەڵێت “دەبێت سامسونگ ئیدی بابەتی نۆت دابخات و کار لەسەر مۆبایلە نوێکەی ئێس 8 بکات”.
بەپێی داتاکانی ‘ فاکتست’ لە ماوەی تەنیا 4 رۆژدا پشکی سامسۆنگ لە بۆرسەکانی ئاسیادا بەڕێژەی 6.9% دابەزی بەوەش گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی رابردوودا، ئێستاش پێشبینی زیادبوونی زیانە داراییەکانی کۆمپانیاکە بۆ 17 ملیار دۆلار دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی