87 بزمار ژناڤ گه‌دا گه‌نجه‌كى هاتنه ده‌رێخستن
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی چینی 87 بزمار و 7 ده‌رزی قووتدا، دوای ئه‌وه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ریانهێناوه، پزیشكان رایانگه‌یاند، له مه‌رگێكی حه‌تمی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه چینییه ته‌مه‌ن 25 ساڵییه، كاتێك وێنه‌ی تیشكی به‌شی سینگ و گه‌ده‌یان گرتووه، تۆپه‌ڵه بزماره‌كه له‌ناو گه‌ده‌ی ده‌ركه‌وتووه و به په‌له گه‌یاندوویانه‌ته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری.
رووداوه‌كه له شاری چۆنگژووی هه‌رێمی هونانی باشووری ئه‌و وڵاته روویداوه و له نهشتهرگهرییهكهشدا، 87 بزمار و 7 ده‌رزییان ده‌رهێناوه، درێژی هه‌ر بزمارێكیش، 4 بۆ 5 سه‌نتیمه‌تر بووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و گه‌نجه دوای ئه‌وه‌ی تووشی مشت‌ومڕ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، پێده‌چێت وه‌ك هه‌وڵێكی خۆكوشتن ئه‌و كاره‌ی كردبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی