ل بۆشایا ئاسمانێ وێنەیەكى عهردى دئێته گرتن
باسنيوز:
لە سەر یەكێك لە وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان وێنەیەكی زەوی گیراوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەم وێنەیە بە یەكێك لە جوانترین وێنەكان ناوزەد كراوە.
توماس بیسكیت، كە كەشتیوانێكی فەرەنسییە ئەم وێنەیەی گرتووە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە.
تۆماس، سەبارەت بەو وێنەیە نووسیویەتی: “كاتێك ململانێ لە نێوان تیشكی ئەستێرەكان و رووناكی بەرپا دەبێت ئەوا ئاسمانێكی درەوشاوە دروست دەبێت”.
ئەم كەشتیوانە فەرەنسیە دەشڵێت: “ئەم وێنەیە كاتێكی زۆری ویستووە تاکوو چركاندوومە، چونكە وێستگەكە لە رۆیشتن بووە بۆیە ماندووبوونێكی زۆرم چەشت تاکوو بتوانم ئەو وێنە بچركێم”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی