چەند زانیارییەک لسەر مێژوويا مرۆڤێن “ئەسمەرێن چاڤ شین”
خەندان-
کاتێك ئادریانا تارگێت کە مامۆستایەکی خانەنشینکراوی مێژووە، لە بەیانیەکدا دەچێتە ژوورەکەی و چەند وێنەیەکی نوێ دەبینێت، بۆ ساتێك سەرنجی لەسەر شێوەی ناو وێنەکە دەبێت، بەو هۆیەوە شۆک دەبێت بە بینینی وێنەکان و چەند بیرکردنەوەیەکی لا گەڵاڵە دەبێت.
ئەو وێنانەی لەسەر ڕووپەڕی پێشەوەی ڕۆژنامەکان دەردەکەوێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەو کەسانە پێیانوتراوە پیاوە چێدارەکان.
چێدارەکان کۆنترین جۆری مرۆڤن و لە ساڵی 1903دا لە بەریتانیا دۆزراونەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بریتۆنی مۆدێرن 7150 ساڵ پێش زایین ژیاون.
پێش بیست ساڵ لەمەوبەر، لێکۆڵینەوەیەکی (دی. ئێن. ئەی) بۆ پاشماوەی ئەم جۆرە ئێسکانە کراوە لەلایەن زاناکانەوە، ئەوە ئاشکراکراوە تارگێت یەکێكە لەم جۆرە مرۆڤانەیە کە پێیان دەڵێن چێدار، ئەمەش پاش ئەوەی تارگێت هەستی بە شێوەو ڕووخساری ئەو وێنەیە کردووە.
لە پشکنینەکەدا بەشە جواداکانی ئێسکی مرۆڤەکان بەردەست بووە تاکو بتوانن شێوەی ئەو مرۆڤانە بدۆزنەوە یان هەر جیاوازییەك لە پێکهاتەی چێدارەکاندا.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە شێوەی ڕەنگی ئەو مرۆڤانە لەو کاتەدا “ڕەش یان پێستێکی تاریکیان” هەبووە و ڕەنگی چاوەکانیان شینی ڕۆشن بووە.
بۆ ئەو مەبەستە تارگێت دەڵێت: “زۆر ناوازەیە کاتێك دەبینم کەسانێکی وەك ئێمە ماوین، شێوەی لوت و ڕووخسارمان کەمێك لەوان دەچێت، ڕەنگی چاویشمان بەهەمان شێوەیە، دایکم و خوشکەکەشم نزیکن لە هەمان شێوەو ڕووخسارەوە.”
ئەو جۆرە مرۆڤانە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا شێوەی ڕەنگی قژ و پێستیان گۆڕدراوە، بەڵام چەند تایبەتمەندیەکی تر هەن کە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ناو وێنەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی