به‌هێ چ مفايه‌ك هه‌یه بۆ له‌شى؟
وشه:
یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته میوه‌ی بههێیه، كه ئه‌م میوه‌یه ده‌تپاریزێت له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، هه‌روه‌ها یارمه‌تی جه‌سته‌ت ده‌دات بۆ زیادكردنی زینده چالاكییه‌كانی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی میوه‌ی به‌هێ ده‌كات بۆ جه‌سته و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه ده‌ركه‌وتووه كه میوه‌ی به‌هێ سوودی زۆر بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی به گشتی و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به تایبه‌تی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی گرینگی میوه‌ی به‌هێ ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م/ ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌م میوه‌یه زۆر كاریگه‌ری هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، چونكه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین Eكه ئه‌م دوو پێكهاته‌یه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كه‌ن و ناهێڵن ماده‌ی زیانبه‌خش و خانه‌كانی شێرپه‌نجه به‌جه‌سته‌دا بڵاو ببنه‌وه.
دووه‌م/ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات: پزیشكان ده‌ڵێن یه‌كێك له باشترین ڕێگه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش خواردنی میوه‌ی بههێیه، چونكه ئه‌م میوه‌یه‌ك چالاكی جه‌سته زیاد ده‌كات و وات لێ ده‌كات زیاتر بجووڵێت كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشی جه‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكان ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م میوه‌یه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م چه‌وری و كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه زۆر باشه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی