مێركل پێشنیازا دروستكرنا هه‌رێمه‌كا ئارام بۆ ئێزديان دكت
كوردستان تيڤى
ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له پلانێك ده‌كۆڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی ئارام بۆ ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه به‌هۆی كوشت و كوشتاری داعش ناوچه‌كانیان جێهێشتووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته پرس به پێشمه‌رگه بكرێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز؛ مێركل؛ له كۆنگره‌ی قوتابیانی مه‌سیحیی دیموكراتی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێویسته هه‌رێمێكی ئارام بۆ ئێزدییه‌كانی رزگاربووی ده‌ستی داعش له ناوچه‌كه‌یان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاندووه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راوێژ به ئێزدیی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شوێنێكی گونجاو بۆ ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و بتوانن به ئاسووده‌یی بژین. كه‌سایه‌تییانی ئێزدی و قایمقامی شنگال؛ به فه‌رمی بۆ چه‌ندین جار داوایان له لایه‌نه نێوخۆیی و ناوچه‌یی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كردووه كه شنگال بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی