حكوومەتا هەرێما كوردستانێ دێ هێلا ئینتەرنێتێ خێزانی دابین كت
باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومهتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد كە كۆمپانیاكانی گەیاندن ناچار دەكەن بە دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێتی خێزانی، بۆ ئەوەی منداڵان پارێزراو بن لەو ماڵپەڕانەی بابەتی توندوتیژی و سێكسی بڵاو دەكەنەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومهتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكدا، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و مۆبایلی ناچار كردووە خزمەتگوزاری خێزانی دابین بكەن، بە شێوەیەك سانسۆر بكەوێتە سەر ئهو ماڵپهڕانەی بابەتەكانی توندوتیژی، سێكسی، قوماركردن، خواردنەوە كحولییەكان و فرۆشتنی چەكیان تێدا بڵاو دەكرێتەوە.
لەمبارەیەوە وهزارهتی گواستنەوە و گەیاندن ماوهی مانگێكی داوەتە كۆمپانیاكان بۆ جێبهجێكردنی ئهم بڕیاره.