حكوومەت ل هەر باژێرهكى هەرێما كوردستانێ پانزينخانهيهكێ بۆ پاسێن ھێلا گشتی تەرخان دكت
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت، بڕیار درا لەهەریەك لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، بەنزیخانەیەك تایبەت بكرێت بۆ پاسەكانی هێڵی گشتی، ئەمەش بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان و چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین، ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەر یەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
– ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فامیڵی مۆڵ.
– دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ.
– سلێمانی: بەنزینخانەی گرووپی ھەڵەبجە، تەنیشت فامیڵی مۆڵ.