زارۆك بۆچی گهلهك دئاخڤت؟
باسنيوز:
دەروونناسان و شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ، لەسەر ئەو منداڵانەی زۆر قسە دەكەن رایەكی جیاوازیان هەیە و جەخت دەكەنەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی زۆر قسەكردنی منداڵ، بۆ ئاستی بەرزی وشیاریی منداڵەكە دەگەڕێتەوە، بەو مانایەی، پێی خۆشە هەموو شتێك بزانێت، بۆیە زۆر پرسیار دەكات.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان ئەوەیە، منداڵەكەت حەز دەكات سەرنجی بەرامبەر بۆ لای خۆی رابكێشێت و بە شێوەی پرسیاركردن و قسەكردنی زۆر ئەم پێویستییە دەردەخات و پیشانی دەدات، بۆیە پێویستە خێزانەكەی گرنگیی بە منداڵەكەی بدات و وەڵامی قسەكانی بداتەوە و پرسیارەكانی وەكوو پێویست وەڵام بدرێنەوە.