سەرۆک بارزانی دەربارەی کێشەيا جۆتيارێن ده‌ڤه‌رێن کوردستانی پەیوەندی ب سوودانی کر
باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2023، سه‌رۆك بارزانی دەربارهی كێشه‌ی جووتیارانی كوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی به محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە كرد.
لەم بارەیەوە، محه‌مه‌د كه‌مال، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند: ”سه‌رۆك بارزانی، له‌باره‌ی كێشه‌ی زه‌ویوزاری جووتیارانی ناوچه دابڕاوه‌كان، به‌تایبه‌ت له گونده‌كانی تۆپزاوه و تركهڵان، په‌یوه‌ندیی به محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵەوە كرد.”
محەمەد کەمال گوتیشی: ”لەو پەیوەندییەدا سه‌رۆك بارزانی داوای كۆتاییهاتنی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له ناوچه دابڕاوه‌كان كرد.”
ئاماژەی بەوەش دا کە سوودانی به‌ڵینی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌ویوزاری جووتیارانی ناوچه دابڕاوه‌كانی به سه‌رۆك بارزانی دا.