شوبات 03, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتا هەرێما کوردستانێ داخوازێ ژ بەغدا دكه‌ت هنارتنا بەشە بودجه‌یێ هه‌رێمێ یێ بەردەوام بیت

حکومەتا هەرێما کوردستانێ داخوازێ ژ بەغدا دكه‌ت هنارتنا بەشە بودجه‌یێ هه‌رێمێ یێ بەردەوام بیت

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا دووپاتدەکاتەوە و داواش دەکات کە تاوەکو پەسندکردنی بوجەی گشتیی 2023، حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-12-2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، حکومەت “پێشوازیی لە بڕیاری هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە” بۆ هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی 13-12-2022ـی حکومەت رایگەیاند: “پاڵپشت بە کارنامەی وەزاری کە هێزە سیاسییەکان لەسەری رێککەوتوون و پەرلەمانی پەسندی کردووە، بەپێی بڕیاری (ژمارە 18ی ساڵی 2022) بە نووسراوی ژمارە (1/9.د.خ./س.1/18) لە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کە وەزارەتی دارایی 400 ملیار دینار خەرج بکات، ئەوەش وەک شایستەی هەرێمی کوردستان.”

بەپێی رێککەوتنێک کە لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، مانگانە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بودجەی گشتیی 2023ـی عێراق لە پەرلەمان پەسند دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد بۆئەوەی لەبارەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدابن لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوەکو بەزووترین کات رێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بکرێت “بۆئەوەی بخرێتەوە خزمەتی خەرجییە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان.”

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ، شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ “چڕبکەنەوە بە ئاراستەی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان” تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند دەکرێت.”

پاش تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە 2023 لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارە رۆژی 7-1-2023 لەگەڵ تەواوبوونی پشووی پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتن ئەنجامبدرێت و تایبەت دەبێت بە پڕۆژەیاسای بودجە و دوای تاوتوێکردنیشی، دەنگی لەسەر دەدرێت.

بودجەی گشتیی 2023ـی عێراق بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بڕیارە پشکی هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە 14 ملیار دۆلار بێت کە مانگانە دەکاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi