ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پشكا هەرێما كوردستانێ دبودجەيا 2023 يا عێراقێ دا چەندە؟

پشكا هەرێما كوردستانێ دبودجەيا 2023 يا عێراقێ دا چەندە؟

وشه‌:

ئێستە حكوومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەیە، كە پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە و پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە ناو پشووی وەرزییەوە، لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ خوێندنەوە و پەسندكردنی، ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان پشكی هەرێم لە بودجەكە ئاشكرا دەكات.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق كۆبووەوە و رێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەردوولا بەپێی دەستووری عێراق كرا، مەهدی فەیلی، ئەندامی پارتی دەڵێت، شاندی هەرێم كە سەردانی بەغدای كرد، چەند خاڵێكی جێگیر كردووە، دیارترینیان پشكی هەرێم لە بودجە و دیاریكردنی وادەی پەسندكردنی یاسای نەوت و غاز.

زیاتر گوتی، وا رێككەوتن كراوە كە پشكی هەرێمی كوردستان بە بودجە 14% بێت، لەگەڵ پابەندبوونی بە رادەستكردنی داهاتی نەوتەكەی بۆ بەغدا، دووپاتی كردەوە، هەروەها رێككەوتن كراوە بە پەسندكردنی یاسای نەوت و غاز لە ماویەكی زیاتر نەبێت لە سێ مانگ.

ئەمڕۆ چوارشەم موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كە پێشبینی دەكرێت بودجەی 2023ی عێراق 110 بۆ 120 ترلیۆن دینار بێت، ئەوەش بەپێی رێككەوتن، هەرچی كورتهێنانە، پێشبینی دەكرێت ئەگەر بودجە بگاتە 140 ترلیۆن دینار، كورتهێنان 20 ترلیۆن دینار بێت، ئەگەریش داهاتی گومرگ و باج زیاد بێت، ئەوە كورتهێنان بۆ 10 ترلیۆن دینار كەم ببێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi