بڤان جۆره زهرزهواتان كێشا خۆ كێم بكه
باسنیوز:
هەندێك لە سەوزەكان جگە لەوەی ڤیتامینی جەستە دەستەبەر دەكەن، سوودوەرگرتن لە خواردنیان لەگەڵ ژەمەكاندا، كاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر دابەزاندنی كیشی زیادەی لەش.
لەمبارەوە پزیشكانی ماڵپەڕی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشكرای دەكەن، خواردنی ئەم سەوزانە بۆ ئەو كەسانە بەسوودە، كە كێشیان زۆرە، سەوزەكانیش بریتین لە: مەعدەنووس، رێحان، جەرجیڕ، توور و كەوەر. ئەگەر تۆش كێشت زۆرە، هەوڵ بدە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لەگەڵ خواردنەكەتدا سوود لە خواردنی ئەم سەوزە تازانە وەربگری.