شوبات 01, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چه‌ند مفايێن خوارنا گوزێ 

چه‌ند مفايێن خوارنا گوزێ 

وشه‌:

گوێز یه‌كێكی تره‌ له‌و خۆراكه‌ زۆر به‌سوودانه‌ی كه‌ هه‌م تامێكی خۆشی هه‌یه‌، هه‌م سوودێكی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ، له‌ خواره‌وه‌دا چه‌ندان سوودی گوێز ئاشكرا ده‌كه‌ین.

داری گوێز دارێكی جوانه‌ و ھه‌ندێك جار درێژایی ده‌گاته‌ 20 مه‌تر، له‌ ناو گوێزدا ماده‌كانی وه‌ك پرۆتین و ڤیتامین و شه‌كر و چه‌وری ھه‌یه‌. ڕێژه‌ی بوونی ماده‌ی فوسفۆر كه‌ ماده‌یه‌كی گرنگی خواردنه‌، له‌ ناو گوێزدا وه‌ك ڕێژه‌ی فسفۆره‌ له‌ ماسی و برنج و ھێلكه‌. گه‌ڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوته‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ گیاده‌رمان، به‌”وشه‌”ی ڕاگه‌یاند، گوێز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمێگا سێ، بۆیه‌ بۆ ته‌ندروستی مێشك و دڵ به‌سووده‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مه‌ترسی هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆلیستڕۆڵی خراپی ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاشكرای كرد، “خواردنی گوێز ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشاری خوێن دابه‌زێت، بۆ ته‌ندروستی سپێرمی پیاوان به‌سووده‌، هاوكات به‌سوودیشه‌ بۆ هه‌ناو و ڕیخۆڵه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆكسان”.

گوێز له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ مرۆڤ پێی ئاشنایه‌ و هه‌مووانیش به‌رده‌وام لێی ده‌خۆن و به‌كاری ده‌هێنن، توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌ پزیشكییه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، خواردنی گوێز ده‌یان سوودی گرنگ به‌ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi