ئێكهم ترومبێلا ب تيشكا رۆژێ كار دكت كهفته دبازارێن جيهانێ دا
باسنيوز:
هۆڵەندا یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جیهاندا خستە بازاڕەوە كە بۆ ماوەی چەند مانگێك كاردەكات بەبێ ئەوەی پێویست بكات شەحن بكرێتەوە.
كۆمپانیا هۆڵەندییەكە بەناوی Lightyear، لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێكی جیاوازی كارەبایی لادا كە دەتوانێت بە تەواوی بە وزەی خۆر كاربكات.
پسپۆڕانی كۆمپانیاكە ئاماژەیان بەوەكرد كە كاركردن لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی Lightyear نزیكەی شەش ساڵی خایاندووە و لە پاییزی ئەمساڵدا بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەوە بە نرخی 250 هەزار یۆرۆ.
لەم ئۆتۆمبێلە توانراوە پێنج مەتر چوارگۆشە پانێڵی وزەی خۆر بخەنە ناو توخمەكانی پێكهاتەی دەرەكییەوە، ئەمەش وا دەكات پاترییەكانی ئۆتۆمبێلەكە بارگاوی بكرێنەوە بۆ ئەوەی بە نزیكەیی هەموو ڕۆژێك بە مەودای 70 كیلۆمەتر كاربكەن، لەم وێستگەیانەدا ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت 35 كم زیاتر ببڕێت، لە هەمان كاتدا بارگاویكردنەوەی تەواوەتی پاتریەكە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلەكە دەدات مەودای 520 كم ببڕێت.