دیزاینا گالاكسی ئێس 11
وشه:
شاره‌زایانی بواری دیزاین و شێوه‌ی مۆبایله‌كان ئه‌وه‌یان پێشنیار كردووه كه دیزاینی گالاكسی ئێس 11 به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت و جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر پێنج كامێرا له به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یدا به‌كار ده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی “theverge”ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی گالاكسی ئێس 11 بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له گرووپی “ئۆن لینكس و 91 مۆبایل” به وێنه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه گالاكسی ئێس 11 شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێ به شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له گالاكسی ئێس 11، جیاواز له مانه‌یش بۆ یه‌كه‌مجار پێنج كامێرا به‌كار ده‌هێنێت له‌م به‌رهه‌مه‌دا.
شارەزایان دەڵێن، گالاکسی ئێس 11 بە پێنج کامێرا دروست دەکرێ
ئه‌و شاره‌زایانه ئه‌وه‌یشیان گوتووه، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كۆمپانیای سامسۆنگ به‌م شێوه‌یه گالاكسییه نوێیه‌كه دروست بكات، چونكه ئه‌مه نوێكارییه‌كی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هواوی و گووگڵ و ئایفۆن ببه‌زێنێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش سامسۆنگ به فه‌رمی دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی