حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مامۆستایەكێ زانكۆيێ:دروستكرنا ديوارێ كه‌سك كاریگەریا خۆڵبارینێ دێ كێم كه‌ت

مامۆستایەكێ زانكۆيێ:دروستكرنا ديوارێ كه‌سك كاریگەریا خۆڵبارینێ دێ كێم كه‌ت

باسنيوز:

مامۆستایەكی بەشی دارستان، لە كۆلێژی ئەندازیاریی كشتوكاڵی، ئاماژە بەوە دەكات، كە دروستكردنی پشتێنەی دار و سەوزكردنی شارەكان، كاریگەریی خۆڵبارین كەم دەكاتەوە.

هێمن گەزنەیی، مامۆستا لە بەشی دارستانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆ سەڵاحەدین، بۆ (باسنیوز)، ئاماژە بەوە دەكات، كە لە هەوادا و لە یەك سانتیمەتر چوارگۆشەدا، لە كاتی ئاسایی ٨٠ هەزار تەنۆلكە و تۆز هەیە، بەڵام ئەگەر ئەو ناوچەیە سەوزایی بێت، ئەوا كەم دەبێتەوە بۆ ٢٠ هەزار تەنۆلكە، واتا كاریگەریی دارستان بەشێوەیەكە، نزیكەی ٧٥٪ی هەواكە لە تۆز و تەنۆلكەكان پاك دەكاتەوە.

ئەو مامۆستایەی بەشی دارستان، ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە بوونی دارستان و پشتێنەی سەوز، دوو كاریگەری دەبێت، یەكیان: ئەگەر دارستانە بەو ئاراستەی كە خۆڵبارینەكە دێت دروست بكرێت، بۆ نموونە، بۆ هەرێمی كوردستان لە باشوور و خۆرئاواوە دێت، ئەگەر لەم ئاراستانە دارستان وەك پشتێنەیەكی سەوز دروست بكرێت، ئەوا رێژەی شێ لە هەوا زیاد دەكات، ئەمەش وا دەكات، كاریگەریی هەوای وشك و تەنۆلكەی خۆڵ كەم ببێتەوە، دووەمیان: دەبێتە پەرژینێك و ئەو خۆڵبارینە دەگەڕێنێتەوە، بەڵام ”ئەو خۆڵبارینانەی ئێستا هەن، بەشێكیان لە ئاستێكی زۆر بەرزدان و ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مەتر بەرزن، ئەمەش وا دەكات كاریگەریی دارستان كەمتر بێت، بۆیە پێویستە سەرچاوەی ئەو خۆڵبارینە سەوز بكرێت و بكرێتە كشتوكاڵ، یان دار و دەوەن و ئەو رووەكانەی بەرگەی كەمئاوی دەگرن، لێی بڕوێنرێن“.

ئەو پسپۆڕەی بواری دارستان، ئەوە روون دەكاتەوە، كە سەوزكردن و بە دارستانكردنی دەوری شارەكان و دروستكردنی پشتێنەی سەوز، هەروەها زیادكردنی رێژەی سەوزایی و چاندنی دار لەناو شارەكان، كاریگەریی خۆڵبارین كەم دەكاتەوە و دەڵێت: ”بە بەدارستانیكردن و زیادكردنی پۆشاكی رووەكی لەدەرەوە و ناوەوەی شارەكان، كاریگەریی خۆڵبارین كەم دەبێتەوە، هەروەها سەوزكردنی بیابانەكان و رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیش، هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی خۆڵبارین“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi