حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا ناڤخۆ: كێشا پۆلیسێن گومركان دێ چارەسه‌ر كه‌ين

وەزارەتا ناڤخۆ: كێشا پۆلیسێن گومركان دێ چارەسه‌ر كه‌ين

ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رەتی كردەوە كە بڕیاری گواستنەوەی ھێزەكانی پۆلیسی گومرگەكان بۆ ئەوە بێت كە پۆلیسی عەرەب لە شوێنیان دابمەزرێن و گوتی، لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەسەر هێڵن و ئەو كێشەیە چارە دەكەن.

حكوومەتی عێراق بە بیانووی ئەوەی ژمارەی پۆلیسی گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان زیادە و پێویستە ٣٠٠پۆلیس لەوانە بگوازرێنەوە بۆ ھێزەكانی پاسەوانی سەر سنوور و، بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانێكیشیان ساز كرد، كە تێیدا داوایان كرد حكوومەتی ھەرێم، بە تایبەت وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر ئەوان بێتە دەنگ و كێشەكەیان بۆ چارە بكات و بڕیارەكەش بە بڕیارێكی سیاسی وەسف دەكەن.

لەبارەی ھەڵوێستی وەزارەتی ناوخۆ لەمەڕ ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراق، د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەو فەرمانگەیە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و حكوومەتی عێراقیش بە بیانووی ئەوەی ژمارەی پۆلیسەكان زیادە، پێی وایە كە پێویستە ئەو ژمارەیە بگوازرێنەوە بۆ ھێزەكانی پاسەوانی سەر سنوور، ئێمەیش ئاگادارین و لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەسەر خەتین و بە زووترین كات ئەو كێشەیە چارە دەكەین”.

سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی كە پۆلیسی عەرەب لە شوێنی كوردەكان لە گومرگەكان دادەمەزرێن، د. سامی گوتی: “ئەو دەنگۆیە راست نییە و ھیچ بنەمایەكی نییە، ئەوان بڕیارەكەیان دەركردووە كە گوایە ژمارەی پۆلیسەكان زۆرە، نەك بۆ ئەوەی پۆلیسی عەرەب لە شوێنی ئەوان دامەزرێنن، ئێمەیش بە وردی دیراسەی بابەتەكە دەكەین و بزانین لەوێ زیادن یاخود بڕیارێكی سیاسییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi