داهاتێ ههيڤا بۆرى يێ نەفتا عێراقێ زێدهتر ژ هەفت ملیار دۆلاران بوو
وشه:
وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند كە لە ماوەی مانگی تەمووزی رابردوودا زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاست هەناردە كراوە و داهاتی ئەو بڕە نەوتەیش دەكاتە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار.
بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە داتاكانی لە كۆمپانیای بە بازاڕگەیاندنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) وەرگیراوە، قەبارەی نەوتی خاوی عێراق كە لە مانگی تەمووزی رابردوو هەناردە كراوە گەیشتووەتە 109 ملیۆن و 857 هەزار و 705 بەرمیل نەوتی خاو.
زیاتر گوتی، داهاتی ئەو نەوتەیش گەیشتووەتە حەوت ملیار و 532 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لەو كاتەی عاسم جیهاد گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە كە كۆی قەبارەی نەوتی هەناردەكراو بۆ مانگی تەمووز لە كێڵگەكانی باشوور و ناوڕاستی عێراق بووە و نرخی بەرمیلێكیش 68.56 دۆلار بووە.
18ی ئەم مانگە نەجیبە نەجیب، ئەندامی خولی پێشووی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە لە هەشت مانگی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ زیاتر لەوەی لە بودجەی عێراق خەمڵاندنی بۆ كراوە، بڕی 20 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی پارەی زیاد بۆ عێراق هاتووەتەوە. كە لە كاتی دانانی یاسای بودجە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە 46 دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام نرخەكەی زیادی كردووە و داهاتێكی زۆری زیادی نەوت كەڵەكە بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی