پێدانا كاره‌با نیشتیمانی دێ زێده بت
SNN:
بۆ مانگی داهاتوو خشته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌مڕۆوه تا كۆتایی ئه‌م مانگه (ئاب)، پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی هاوشێوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژن ده‌بێت”.
هیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “له‌مڕۆوه تاكۆتایی ئه‌م مانگه (ئاب) پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی هاوشێوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژن ده‌بێت و دابه‌شكردنی كاره‌با به‌سه‌ر ماڵان‌دا كه‌مناكات”.
سه‌باره‌ت به‌خشته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ مانگی داهاتوو، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكرد، “خشته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ مانگی داهاتوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و پێدانی كاره‌بای نیشتیمانیش به‌به‌راورد به‌م مانگه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێدانی كاره‌بای مۆلیده كه‌مبێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “ساڵانه له‌وه‌رزه‌كانی به‌هارو پایزدا، پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كات، چونكه له‌م دوو وه‌رزه‌دا كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه‌مده‌بێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی