ده‌مێ دابه‌شكرنا مووچه‌ى هات ئاشكه‌راكرن
SNN:
10 ڕۆژی دیكه دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، یه‌كێتیی مامۆستایانیش زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ده‌شڵێت:”له‌دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، موچه‌ی په‌روه‌رده‌ش به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشتر دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “چاوه‌ڕوانده‌كرێت له5ی 9ی 2018 دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات واته 10 ڕۆژی دیكه، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش به‌یه‌ك ڕِۆژ ته‌واو نابێت ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی ده‌وێت و دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێت”.
وتیشی:”بۆ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشتر موچه دابه‌شده‌كات و خشته‌ی موچه بڵاوناكرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان هاوشێوه‌ی مانگی پێشتر له‌هه‌مان واده‌دا موچه‌یان پێده‌درێت”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “دوای موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه ته‌نها له‌و زانیارییه دڵنیاكراوینه‌ته‌وه كه دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌و هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشتریش كاری له‌سه‌رده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی وت:”وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌بێ ڕاگه‌یاندنی خشته, له‌و هه‌مان واده‌یه‌دا موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی