حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌مێ دەستپێكرنا خووندنا ئيساله‌ هاته‌ راگەهاندن 

ده‌مێ دەستپێكرنا خووندنا ئيساله‌ هاته‌ راگەهاندن 

وشه‌:

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دەستپێكی دەوامی خوێندنی قوتابخانەكان ڕادەگەیەنێت و ڕوونكردنەوەش لەسەر ئەگەری دواخستنی دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی ئاب، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، لە دەستپێكی خوێندنی هەموو ساڵێك ئێمە ساڵنامەی خوێندن ئامادە دەكەین.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی، بۆ ئەمساڵ بڕیارە ڕۆژی 22ـی ئەیلوول یەكەمین ڕۆژی خوێندن بێت لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان خوێندن دەست پێ‌ بكاتەوە لە قوتابخانەكان بۆ سەرجەم پۆلەكان.

ئاماژەی دا، لە ئەگەری هەڵبژاردنەكان كە بڕیارە 30 ئەیلوول بەڕێوە بچێت ڕەنگە خوێندن كەمێك دوا بخرێت، بەڵام تا ئێستە هیچ بڕیارێكی فەرمی نییە و ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە، وەزارەتی پەروەردە هیچ بڕیارێكی نەداوە لەسەر دواخستنی.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی لە پرۆسەی پەروەردە بەشدارن و هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 150 هەزار مامۆستایە و لە دوای ساڵی 1991 بەشێوەیەكی بەرچاو گرنگی بە كەرتی پەروەردە دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi