هه‌ڤپه‌یمانان داوى زانیاری لسه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌هاندن
وشه:
گوته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا ئاشكرای كرد، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ژیاندا ماوه و شوێنه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ سه‌ركردایه‌تی چه‌كدارانی داعش بكات.
شۆن ڕایان گوته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “العربیه الحدث” ڕای گه‌یاند، بوونی ئێران له عێراق ڕوونه و هه‌مووان به‌وه ده‌زانن، به‌ڵام هه‌ژموونی تاران له عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان دانه‌ناوه.
زیاتر گوتی، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زۆرن كه تا ئێسته ماون، به‌ڵام هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، هه‌رچه‌ند دۆخی سیاسی عێراق قورس و ئاڵۆزه، به‌ڵام هاوپه‌یمانان هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستان.
له‌باره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕایان گوتی، به‌غدادی له ژیان ماوه و له ناوچه‌یه‌كی عێراق یان سووریایه به ته‌واوی شوێنه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی دڵنیاین ئه‌و ناتوانێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی پێشووی بۆ تیرۆریستانی داعش بگێڕێ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ست داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی