دەستەيا گەشتوگۆزارێ: پێشبینيا هاتنا زێده‌ترى 200 هه‌زار گەشتیاران بۆ كوردستانێ دكه‌ين
باسنيوز:
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی كه‌رتی گه‌شتیاری راسپاردووه له رۆژانی جه‌ژندا خۆیان سه‌رپه‌رشتی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن و پێشبینی ھاتنی زیاتر لە 200 هه‌زار گەشتیار دەكرێت.
نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگه‌یاند: “بەرپرسانی گەشتیاری لە ھەموو دەڤەرەكان ڕاسپێردراون كە لە ڕۆژانی جەژن لە ناوچە گەشتیارییەكان بن و بەدواداچوون بۆ كەموكوڕیی گەشتیاران بكەن و چارەسەریان بكەن، ھەروەھا لەگەڵ كەرتی تایبەت ھەماھەنگی كراوە بۆ ئەوەی شێوازی پێشوازیكردن لە گەشتیاران باشتر رێك بخرێت”.
گوتیشی: “كردنەوەی رێگەی ھەولێر- كەركووك كاریگەریی دەبێت بۆ ھاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر، پێشبینی دەكرێت ژمارەی گەشتیاران ئەمساڵ زیاتر بێت بە بەراورد بە ساڵی پار، كە 213 ھەزار گەشتیار ھاتبوونە ھەرێمی كوردستان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی