رۆنكرن دەربارەی راگرتنا مووچێ خودان پێتڤيێن تایبەت دئێته دان
K24 – ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ئاشكرای دەكات، مووچەی ھیچ كەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتەكان نەبڕاوە، بەڵكو بۆ ماوەی كاتی راگیراوە، دوای جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەوانە دەكرێت كە وەریان نەگرتووە.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ھاتووە: “دوای راگەیاندنی ئەنجامی کاری لیژنەکانی پزیشکی و ئاشکراکردنی ژمارەی ئەو کەمئەندامانەی لە پشکنین دەرنەچووبوون، بە پێویستی دەزانین خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی سنووری هەولێر ئاگادار کەینەوە کە تاکو ئێستا بە فەرمی مووچەی هیچ کەسێك نەبڕاوە، بەڵکو بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرابوو تاکو ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی کە لە پشکنینی لیژنەکانی پزیشکی دەرنەچووبوون لە بڕیارەکانی لیژنە ئاگادار ببنەوە، هەروەها ئەگەر گومانیان لە سەر بڕیاری لیژنەکانە، ئەو مافەیان پارێزراو بێت دووبارە داوای بینینەوەی لیژنەی پزیشکی بکەن”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر راشیدەگەیەنێت: “داوا لە سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانە دەکەین کە مووچەکانیان راگیرا بوو، دوای پشووی جەژنی قوربان سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەی خۆیان وەرگرن، ئەگەر لە بڕیاری لیژنەی پزیشکی ناڕازین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزای سۆران و کۆیە بکەن، بۆ تانە لێدان لە بڕیاری لیژنەکە و داواکردنی دووبارە بینینەوەی لێژنەی پزیشکی کە دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی ئەو داواکارییە بەرواری 24/9/2018یە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی