چاوان ته‌مه‌نێ پاتريا مۆبايلێن زیره‌ك زێده بكه‌ین؟
PUKmedia:
به‌رده‌وام پرسیاری زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی باش بۆ پاراستنی پاتری مۆبایله زیره‌كه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه به یه‌ك بارگاوی كردن به‌شی یه‌ك ڕۆژ بكات.
ئایا زیاتر شه‌حنیان بكه‌ینه‌وه؟ یان ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه لابه‌رین كه شه‌حنی زۆری پاتریه‌كه ده‌بات؟
ماڵپه‌ری ( بزنس ئینسایده‌ر) چه‌ند ڕینماییه‌كی بۆ پاراستنی پاتری مۆبایله‌كان بڵاوكردۆته‌وه، كه له كۆمپانیای (Cadex ) ی تایبه‌ت به دروستكردنی پاتری وه‌ریگرتووه، كه خۆی له‌م ڕێنماییانه ده‌بینێته‌وه:
1- دوای ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت پڕ بوو، به‌شه‌حنكراوی به‌جێی مه‌هێڵه، زۆرینه‌مان كاتێ ده‌خه‌وین مۆبایله‌كانمان شه‌حن ده‌كه‌ینه‌وه و به درێژایی شه‌و هه‌ر له ژێر شه‌حندا ده‌بێت، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پاتریه‌كه هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته كیمیاویانه له ده‌ست بدات كه له پێكهاته‌كه‌یدا بوونیان هه‌یه.
2- پاتریه‌كه به ته‌وای شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه، زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌یانیان پێش چوونیان بۆ سه‌ر كار و فه‌رمانگه‌كان، مۆبایله‌كانیان به ته‌واوی و به ڕێژه‌ی له %100 شه‌حن ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كاره مه‌كه، ته‌نها له كاتی پێویستدا شه‌حنی بكه‌ره‌وه.
3- هه‌ركاتێك فرسه‌تێكت بۆ ڕه‌خسا مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه، واته به شێوه‌ی پچڕ پچڕ، ئه‌م شێوازه هه‌رچه‌نده لای زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران كارێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه كاره دروسته‌كه‌یه.
4- پارێزگاری له ساردی مۆبایله‌كه‌ت بكه، پاتری مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رز زۆر هه‌ستیارن ، بۆیه ده‌بینین كاتێك پله‌ی گه‌رمی مۆبایلی ئایفۆن به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وا مۆبایله‌كه وه‌ك كوژاوه‌ی لێدێت، بۆ ئه‌وه‌ی سارد ببێته‌وه، كه‌واته ئاگاداری پله‌ی گه‌رمی پاتریه‌كه به!
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی