حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“حكوومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تا دامه‌زراندنێ دده‌تە ئێكه‌مێن زانكۆ و په‌یمانگه‌هان”

“حكوومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تا دامه‌زراندنێ دده‌تە ئێكه‌مێن زانكۆ و په‌یمانگه‌هان”

هه‌ولێر-KDP.info-

سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین گوتی، ناوی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه‌ كردووه‌ و حكوومه‌تیش ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندنی بۆ ئه‌وان داناوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ دابمه‌زرێن.

به‌ پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه‌ له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان له‌و شوێنه‌ی ده‌رچوونه‌ هه‌ر له‌وێ داده‌مه‌زرێن و له‌ ماوه‌ی ڕابردوو بڕیاری دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كیان ده‌رچوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی 2016 و 2017 و 2018 دانه‌مه‌زراون و داوا ده‌كه‌ن ئه‌وانیش دابمه‌زرێن.

په‌یوه‌ست به‌م بڕیاره‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئێمه‌ ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانمان ئاماده‌ كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنیان بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ ده‌رنه‌چووه‌ و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ین.”

د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی گوتیشی: “سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi