هەتا نهۆ٣٠ ھەزار چەكدارێن داعش ل عێراق و سووریا ههنه
ZNA- هەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ هەتا ئێستا نزیکەی ٣٠ هەزار چەکداری داعش لە دوو وڵاتای عێراق و سووریادا ماون.
بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرباری شكستە سەربازییەكان و لەدەستدانی زۆرنیەی ناوچەكانی بندەستییان، تاكو ئێستا ٣٠ ھەزار چەكداری داعش لە عێراق و سووریا ماون و توانای ھێرشكردنیان ماوە.
ھەروەھا لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، نزیكەی 3 ھەزار و ٥٠٠ بۆ ٤ ھەزار و ٥٠٠ چەكداریش چوونەتە ئەفغانستان و لیبیاش نزیکەی ٣هەزار چەکداری داعشی لێیە.
راپۆرتەکە دەڵێ: بەشێکی زۆری چەکدارانی داعش وەک شانەی نووستوو لە نێو شارەکانی عێراقن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی