زه‌لامه‌ك زێده‌تر ژ 60 سالانه ل ناڤ ئاميره‌كى ئاسنى دا دژيت
K24- هه‌ولێر
پۆڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر، هاووڵاتييه‌كى به‌ره‌گه‌ز ئه‌مريكيه، زياتر له 60 ساڵه له‌ناو ئامێرێكى ده‌ستكردى هه‌ناسه‌داندا ده‌ژيت، له‌ساڵى 1952 هه‌ر له‌ته‌مه‌نى منداڵييه‌وه تووشى جۆره ڤايرۆسێك ده‌بێت به‌ناوى “بوليو” كه جۆرێكه له‌و ڤايرۆسانه مرۆڤ تووشى ئيفليجبوونى ماسولكه‌كان و لاوازبوونيان ده‌كات.
پۆڵ، له‌كاتى منداڵێدا تووشى ئه‌م جۆره نه‌خۆشيه ده‌بێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تهنگبوونى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى، به‌جۆرێك تواناى هه‌ڵمژين ئۆكسجينى نامێنێ، بۆيه پزيشكه‌كان ناچار ده‌بن بيخه‌نه ناو ئامێرێكى ئاسنى، يارمه‌تيده‌ره بۆ وه‌رگرتنى ئۆكسجين و ئاسانكردنى كردارى هه‌ناسه‌دان.
ئامێره‌كه به‌شێوازێك دروستكراوه، كه‌سى نه‌خۆش هه‌موو لاشه‌ى له‌ناو ئامێره‌كه‌دا ده‌بێت ته‌نها كهلـلهى سه‌رى نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ئامێره‌كه ده‌مێنێته‌وه، له‌ناوه‌وه بۆ لاى ملى جۆره به‌رگێكى بۆ داندراوه كه تواناى كشانى هه‌يه و رێگه‌نادات هه‌واى ده‌ره‌وه‌ى ئامێره‌كه بێته ژووره‌وه.
پوڵ تاكو ته‌مه‌نى گه‌يشته 70 ساڵيش ته‌واوى ژيان له‌ناو ئه‌و ئامێره‌دا بوو، روونتره بڵێن به‌هيچ جۆرێك بێ هيوا نه‌بوو سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ژيان پڕ له ئازار و نارهحهتيدا به‌سه‌ربرد، له پرۆسه‌ى خوێنديش دانه‌بڕا تا گه‌يشته زانكۆ و به‌شى ياساى ته‌واو كرد و بووه به‌پارێزه‌ر.
ساڵى 2015 پارچهيهكى ئامێرى ههناسهدانهكه تێكده‌چێت له هيچ شوێنێك به‌ده‌ستى ناكه‌وێت، چونكه وه‌به‌رهه‌مهێنانى له‌ساڵى 1960ه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام پوڵ ده‌ستبه‌ردارى ژيان نابێت و له‌رێگه‌ى گرته ڤيديۆيه‌كدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى يوتيوب بڵاويده‌كاته‌وه، مهينهتى و ئازاره‌كانى ژيانى خۆى باس ده‌كات و تێيدا داوا ده‌كات له هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بتوانێت ژيانى له‌مردن رزگار بكات و ئه‌م ئامێره‌ى بۆ چاك بكه‌نه‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤيديۆكه، به‌رێكه‌وت ده‌گاته لاى به‌ڕێوه‌به‌رى تاقيگه‌ى ژينگه‌يى له ئه‌مريكا، هه‌ڵده‌ستێ به چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كه، هيوا بۆ ژيانى پۆڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی