ل عەفرینێ نێزیكی 200 كەسێن سڤیل شەھیدبووينه
K24 – ھەولێر
لە دوایین ئاماردا ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین ئاشكرای كرد، تائێستا نزیكەی 200 كەسی سڤیل لە عەفرین شەھیدبوونە و زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوونە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجێلا رەشۆ، ھاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین رایگەیاند: “لە سەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین تائێستا 192 كەسی سڤیل لە عەفرین شەھیدبوون و 574 كەسی دیكەش بریبداربوونە، لەنێویاندا 79 ژن و 69 منداڵ ھەن”.
ئەنجێلا رەشۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “تەرمی ژمارەیەك ھاووڵاتی كەوتووەتە ژێر دارو بەرد، ھەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیان”.
زیاتر لە مانگێكە سوپای توركیا ھێرشی بۆسەر عەفرین دەستپێكردووە و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە رووبەرووی بوونەتەوە، لە 20 شوباتی 2018 ھێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بە رێككەوتن لەگەڵ یەپەگە، گەیشتنە عەفرین، وەك خۆیان دەڵێن، ھاتوون بەرگری لە عەفرین بكەن و دژی سوپای توركیا بوەستنەوە. بەپێی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە عەفرین تائێستا 4 چەكداری ھێزەكانی حكوومەتی سووریا لە عەفرین كوژراون و 5 دیكەش برینداربوونە.
H.M
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی